Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:23

هەوڵێك بۆ بەئامانجكردنی كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی سەربازیی پووچەڵكرایەوە

هێزە ئەمنییەكانی عێراق، هەوڵێكیان بۆ بەئامانجكردنی كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربازیی لە پارێزگای موسەننا باشووری ئەو وڵاتە، پووچەڵكردەوە.
کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە دوو بۆمب بۆ بەئامانجكردنی كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربازیی لەسەر رێگای خێرای پارێزگای موسەننا چێنرابوون.

راشیگەیاندووە كە یەكێك لە بۆمبەكان لەلایەن شارەزایانی پووچەڵكردنەوەی بۆمبەوە، پووچەڵكراوەتەوە و ئەوەی دیكەیش لەژێر كۆنترۆڵدا، تەقێندراوەتەوە.

شانەی ناوبراو زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو، لەوەی ئەو كاروانەی كە هەوڵدراوە بكرێتە ئامانج سەربە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش یان سەربە هێزە ئەمنییەكانی عێراقە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر ئەفسەرێك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای خێرای پارێزگای زیقار بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەربە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.

ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەیش دابوو كە تەقینەوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.