ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی مێوانداریكردنی وه‌زیری دارایی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: كۆتایی ئه‌م مانگه و له ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو واده‌ی مێوانداریكردنی عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراقه.
ئه‌م بانگهێشتنامه‌ی وه‌زیری دارایی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی داواكاری 100 ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی ڕه‌تی كردبووه‌وه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان بێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
جێی باسه حاكم زاملی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو داوای له هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كردبوو ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تی به‌های دۆلار، به‌ڵام عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی داواكارییه‌كه‌ی ڕهتكردبووهوه و جه‌ختی كردبووه‌وه كه ئاماده نییه له‌سه‌ر داوای لایه‌نێكی سیاسیی دیاریكراو بچێته په‌رله‌مان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.