پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی بیانی ڕاگه‌یاند كه بڕێك دۆلار و دیناری له ماڵێك دزی بوو كه وه‌ك كارگوزار كاری بۆ ده‌كردن.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس بە هاوکاری بازگەی ئاسایشی شاوێس تۆمەتبارێکی بیانییان بەناوی (ف. ک.) دەستگیر كرد بە تۆمەتی دزینی (17300) دۆلاری ئەمریکی له‌گه‌ڵ دوو ملیۆن دیناری عێراقی.
ڕاشیگه‌یاند: بیانییه‌كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌و ماڵه دزی بوو كه وەک کارگوزار کاری بۆ دەکردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره‌كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا و بەپێ ی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ئێستا ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.