وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە گوژمەی زیاتر لە 275 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ڕایگەیاند: بە مەبەستی پەرەپێدانی شاری كەلار پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن لە شارەكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە گوژمەی زیاتر لە 275 ملیۆن دینار خەرج دەكات.
ڕاشیگەیاند:پڕۆژەکە بە گوژمەی 275 ملیۆن و 770 هەزار دینار لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانی لە گەڕەکی ئازادی شاری کەلار جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا کە پڕۆژەکە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكە بەرز دەكاتەوە و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی گەڕەكەكە و ئاسانكاری هاتووچۆی هاووڵاتییان و شوفێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.