سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوسۆزی ئاراسته‌ی دایك و باوك و كه‌سوكاری شه‌نیاری خوالێخۆشبوو كرد به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ميشه و تا كۆتایی به‌ره‌نگاری دیارده‌ی توندوتیژی و ژنكوژی ده‌بنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئاماره‌كانى ژنكوژى و توندوتيژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه، هێشتا مايه‌ى نيگهرانييهكى گه‌وره‌ن و ناو و ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه له‌كه‌دار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگا فه‌رمييه‌كان و كۆمه‌ڵگه و مامۆستايانى ئاينى و ڕێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كان و ميديا، بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شمان هه‌يه كه به‌رده‌وام بين و پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
له كاتێكدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزى و هاوخه‌ميم له‌گه‌ڵ دايك و باوك و خانه‌واده و كه‌سوكارى خاتوو شنيارى خوالێخۆشبوو‌ى دايكى دوو منداڵى ساوا ده‌رده‌بڕم، سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌م و دڵنه‌وايى و ئارامييان بۆ ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه و تا كۆتايى به‌ره‌نگارى ديارده‌ى قێزه‌وه‌نى توندوتيژيى خێزانى ده‌بينه‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك سه‌ركۆنه‌ى ژنكوژى و سه‌ركوتكردن و ئازاردانى ئافره‌تان ده‌كه‌ين به هه‌ر به‌هانه‌يه‌ك بێت.
هه‌موو لايه‌ك دڵنيا دهكهينهوه كه تاوانباران ڕووبه‌ڕووى ياسا ده‌بنه‌وه و هه‌موو داموده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گوڕتر ڕووبه‌ڕووى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه ده‌بنه‌وه. به‌داخه‌وه ئاماره‌كانى ژنكوژى و توندوتيژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه، هێشتا مايه‌ى نيگهرانييهكى گه‌وره‌ن و ناو و ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، بۆيه به‌رپرساريه‌تى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى هه‌موومان.
هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگا فه‌رمييه‌كان و كۆمه‌ڵگه و مامۆستايانى ئاينى و ڕێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كان و ميديا، بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شمان هه‌يه كه به‌رده‌وام بين و پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه و بره‌ودان به هۆشيارى و گيانى لێبورده‌يى و ناتوندوتيژى، تا دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌م تاوانه دڕندانه و ئه‌و چيرۆك و به‌سه‌رهاته سامناكانه ئيتر كۆتايييان بێت و ببڕێنه‌وه و چيتر ژنان و كچانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى، نه‌بنه قوربانيى ئه‌و په‌تا كۆمه‌ڵايه‌تييه.
خواى مه‌زن گيانى خاتوو شنيار به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/23
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.