سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانن سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات، راشيدهگهێنێت گەر یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە ناتوانرێت لەکاتی خۆدا هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت.
مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتین تایبەت بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و هەرکات بێت پێشوازی لێدەکەین.
راشیگهیاند، لەگەڵ ئەوەداین یاسای هەڵبژاردن بە سازان یەکلایی بکرێتەوە و ئەمە یەکێکە لەو یاسایانەی ناکرێت بە زۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت.
سەبارەت بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاماژهی بهوهكرد، ئەو کۆمسیۆنە هیچ شەرعەیەتێکی نەماوە و توانای ئەنجامدانی کارەکانی خۆی نەماوە، بۆیە دەبێت کۆمسیۆنێکی دیکە پێکبهێنرێت و ڕەچاوی پێکهاتەکانیش بکرێت تێیدا.
راشیگهیاند، گەر یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەناچێت.
بڕیاره ئهمڕۆ پێنجشهممه 24 ى 2 ى 2022، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان بڕیار لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بدات.
سكرتێری پهرلهمان: چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتی ههرێمین بۆ دیاری كردنی ڕۆژی ههڵبژاردن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.