له‌گرته ڤیدیۆییه‌كی ده‌گمه‌ن و نامۆدا، كه له چه‌ندین ماڵپه‌ر و تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ،ده‌رده‌كه‌وێت باڵنده‌یه‌ك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه شێوه‌ی خۆی بگۆرێت ببێته پارچه‌یه‌ك له دار .
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا باڵنده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت ، كه هاوشێوه‌ی نییه و تا ئێستا كه‌س ناوی راسته قینه‌ی نازانێت ، یه‌كێكه له‌و باڵندانه سه‌یرانانه‌ی كه نامۆترین فێڵ به‌كار ده‌هێنێت بۆ گۆڕینی شێوه‌ی خۆی .
به‌پێی ماڵپه‌ری " thedodo " زۆر به‌زه‌حمه‌ت ئه‌م جۆره باڵندانه ده‌دۆزرێنه‌وه ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێوان لق و پۆپی داره‌كان خۆی ده‌شارێته‌وه‌و شێوه‌ی خۆی وه‌كو به‌شێك له داره‌كه لێ ده‌كات ، به‌جۆرێك زۆر به زه‌حمه‌ت له داره‌كه جیا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م باڵنده چه‌ندین نازناوی هه‌یه وه‌كو "ده‌می بۆق" درێژی مێنییه‌كه‌ی 34 سانتیمه‌تره نێرینه‌كه‌شی 53 سانتیمه‌تره كێشی 680 گرامه ره‌نگی توكه‌كه‌شی له‌نێوان خۆڵه‌مێشی و سپی و ره‌ش و سوور دایه كه هاوكارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو داره‌كه حه‌شار بدات.
ئا- كامران
ژێده‌ر- لوبنان
ڤیدیۆ.. له دیمه‌نێكی نامۆدا باڵنده‌یه‌ك خۆی ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به دار !
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.