Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 22:35

کەشناسی: ئەگەر هه‌یه‌ سبه‌ی بەرزبوونەوەی ئاو لە بەشێکی شاری هەولێر ڕووبدات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بارانبارین دەست پێ دەکاته‌وه‌ و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو لە بە شێک لە ناوچەکانی سنووری شاری هەولێر هەیە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو ناسەقامگیربوون بەخۆوە دەبینێ."

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە درەنگانی شەوی پێنجشەم لەسەر هەینی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و نمەباران سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکان دەست پێ دەکات."

کەشناسی ڕاشیگەیاند: بۆ بەیانی ڕۆژی هەینی لە کاتەکانی  بەرەبەیان تاوەکو دوای نیوەرۆ شەپۆڵێکی لێزمەباران کە هەندێجار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێ، پێشبینی دەکرێت برێکی کەم بۆ مامناوەند باران ببارێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها کاریگەری دابارین بۆ ڕۆژی شەممەش بەردەوامی دەبێ بەشێوەی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، بڕی بارانبارین زیاتر ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا "ئەگەری چاڵاکبوونی خێرایی با هەیە لە کاتەکانی درەنگانی شەوی پێنجشەممە تاوەکو کاتەکانی دواینیوەڕۆی سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت خێرایی با بگاتە سەروی 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە ئاراستەی گۆڕاو."

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش کەشناسی جەختی کردەوە کە نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆوە دەبینێ بە (2-3) پلەی سیلیزی.

لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاویش لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کەشناسی ئاماژەی بەوە دا "کاتەکانی تاوەکو 7 بەرەبەیانی سبەی هەینی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر هەیە."

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.