وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌رچوویه‌كی زانكۆی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەبارەت بە دەنگۆی دامەرزاندنی دەرچوویەكی زانكۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە تایبەتی كە لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوكراوەتەوە، دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە، ئەو بەڕێزە لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگە حكوومییەكانی كوردستانە و ڕیزبەندی ژمارەی (19)یە لەو (25) كەسە و لەسەر داوای خۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەڵبژاردووە.
ڕاشیگه‌یاند: بڕیاری دامەزراندنی هەمیشەیی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگە حكوومییەكان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 بە گوێرەی حوكمەكانی ماددەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارەی(3)ی ساڵی 1992 هەمواركراو لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەی (71) لە 1/12/2021 دراوە.
لیستی ناوی 25 یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی زانكۆ كه له وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراون:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.