ئه‌دینۆر تیتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ڕایگه‌یاند له دوای كۆتاییهاتنی ڕكابه‌رییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زار و بیست و دووی قه‌ته‌ر ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
تیتی به كه‌ناڵی سپۆرتیڤی به‌ڕازیلی ڕاگه‌یاند، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ڕاستگۆ بێت له‌باره‌ی دوایین بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل كه به‌نیازه له دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زار و بیست و دووی قه‌ته‌ر له پۆسته‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه.
تیتی ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروشازده‌وه له شوێنی دۆنگا سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی سه‌ماكارانی سامبای وه‌رگرتووه، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی مۆندیال به پێنج نازناو به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر مسۆگه‌ركردووه كه یاریه‌كانی له بیست و یه‌كی تشرینی دووه‌م تا هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له وڵاتێكی عه‌ره‌بی له ناوچه‌ی كه‌نداو به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیل ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.