Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 16:20

رێككه‌وتنی رووسیا و ئۆكراینا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه‌

Suhail tahir
100%


له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی  شەڕی رووسـیا و ئۆکراینا.. کـاردانەوە و دەرەنجامـەکان  د. ناسیح غەفـور رەمـەزان ـ شـرۆڤەکاری سـیاسـی رایگه‌یاند: ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ژین یه‌ك پێكهاته‌بوون كه‌ رووسیا و ئۆكراین و بیلارووسیا ، كیێڤی رووسیا پایته‌ختیان بووه‌، بۆیه‌ خۆزگه‌ ناخوازیین كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ دروست بووه‌ ، سه‌دان ساڵ ئه‌و پێكهاتانه‌ پێكه‌وه‌ ژیاون  تا ساڵی 1991 .

پێكهاته‌ی ئۆكرینا ته‌نها خه‌ڵكی ئۆكراینا نین، به‌ڵكو رووسیشیان تێدایه‌، هه‌روه‌ها سه‌ر به‌ هه‌ردوو كلێسای ئه‌رسه‌دۆكس و كاسۆلیكن .

به‌ڵام كاتێك هان ده‌درێت كه‌ ببێته‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ، ئه‌و كات ده‌بێته‌ گرفت بۆ رووسیا .

رووسیا ئاماده‌ نییه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ له‌ ده‌ست بدات و سنووری ناتۆ بگاته‌ سنووره‌كه‌ی .

وڵاتانی ئه‌وروپا جگه‌ له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ئۆكراینا ببێته‌ به‌شێك له‌ ناتۆ، زۆر لایه‌نی دیكه‌ هه‌ن له‌ رووی ئابووری كه‌ كشتوكاڵ و وزه‌ زۆر گرنگه‌ بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ رۆژئاوا رایكێشن .

ئالۆزی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپایه‌ كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت .

ئۆكراینا زه‌حمه‌ته‌ له‌و كاته‌دا ببێته‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ، ئێستا ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نین وه‌كو ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا .

له‌ رووی ئابوورییشه‌وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وروپا پێویستی به‌ رووسیا هه‌یه‌ .

تا زووتر ئۆكراینا و رووسیا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن باشتره‌، به‌ڵام ئێستا مه‌رجه‌كانی رووسیا قورستره‌ له‌وه‌ی پێشتر باسی لێوه‌ ده‌كرد .

رووسیاش پێویستی به‌ ئۆكراینا هه‌یه‌ له‌ رووی ئابوورییه‌وه، بۆیه‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ .

د. بـەهـزاد تاهـیر ـ مامـۆستای زانکـۆ لای خۆیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان پرس روونیكرده‌وه‌ كه‌

گرینگی ئۆكراینا بۆ رووسیا ، له‌ رووی مێژوویی و ئاینی ، رووسیا له‌ ئۆكرایناوه‌ دروست بووه‌ ، له‌ رووی ستراتیژی ، ئۆكراینا سنووری له‌ نێوان ئه‌وروپا و رووسیا بۆیه‌ گرنگه‌ بۆ رووسیا پارێزراو بێتگ .

هه‌روه‌ها گرنگی ئۆكرانیا ، ئه‌و به‌نده‌ره‌ی سێڤۆستاپۆڵ  له‌ دورگه‌ی كریمیا ، كه‌ بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی رووسیایه‌ ، مه‌حاله‌ رووسیا رێگه‌ بدات بكه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی ناتۆ .

سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا ، له‌ رووی فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری ، ئۆكراینا زمانێكی هاوبه‌شی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ رووسیا .

هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌و پرسه‌ تا ئێستا روون نییه‌ ، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا زیاتر فشارخستنه‌ سه‌ر رووسیایه‌ له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ .

ئه‌و شه‌ڕه‌ زۆر ناكێشێت ، بارودۆخه‌ به‌مشێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ كه‌س نه‌یه‌ته‌ وه‌ڵام .  چونكه‌ زۆر له‌ وڵاتانی جیهان پێویستیان به‌ رووسیا هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ بواری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.