لەو راگەیەندراوەی کە گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیفن هێبيستريت رایگەیاند، حکوومەتی وڵاتەکەی بریاری ناردنی ھەزار دژە تانک و 500 مووشەکی جۆری ستینگەری دەرکردووە و گوتی: "لە کەمترین ماوەدا چەکەکان رادەستی ئۆکراینا دەکرێت".
ھەڵسەنگاندنی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز، بۆ دۆخەکە لەگەڵ راگەیەندراوەکەدا بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا خاڵێکی وەرچەرخانە و گوتوویەتی: "ئەمە ھەڕەشە لە سستەممان دەکات لە دوای شەڕ. لەم دۆخەدا، بەوەی لە تواناماندا بێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا لە بەرگریکردن لە دژی سوپای داگیرکاریی ڤلادیمیر پوتین (سەرۆکی رووسیا)، ئەرکمانە. ئەڵمانیا لە پاڵ ئۆکراینادایە".
ناردنی چەک لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە بۆ ئۆکراینا واتای گۆڕانکاریی لە سیاسەتی ئەو وڵاتە دێت چونکە پێشتر ئەڵمانیا رەتی دەکردەوە چەک بنێرێت بۆ ئەو ناوچانەی کە شەڕ یان گرژییان تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.