زۆر جار یاریگای تۆپی پێ رووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ،به‌هۆی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان بۆ نێو یاریگا رووده‌ده‌ن ،بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی ئاژه‌ڵه‌كه دوور ده‌خرێته‌وه، به‌هۆییه‌وه یارییه‌كانیش ده‌وستێت.
له یارییه‌كی،خوولی پله یه‌كی تۆپی پێی وڵاتی گواتیمالا مارێك دێته نێو یاریگا، یارییه‌كه ده‌وه‌ستێنیت.
ناوبژیوانی یارییه‌كه له خووله‌كی 82 ناچار بوو یارییه‌كه بوهستێنێتن، دوای ئه‌وه‌ی مارێك كه درێژییه‌كه‌ی 1.5 مه‌تر بوو هاته‌نێو یارییه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپه‌كه هه‌وڵیان دا ماره‌كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له نێو یارییه‌كه دوور بخه‌نه‌وه ،به‌ڵام ماره‌كه چه‌ند جوڵه‌یه‌كی خێرای كرد به‌جۆرێك سه‌رجه‌م یاریزانان له ترسان رایان كرد.
له كۆتاییدا یه‌كێك له كارمه‌ندانی یاریگا توانی ماره‌كه بگرێت بیخاته نێو كیسێكه‌وه ،ئه‌نجا یارییه‌كه‌وه به‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌ستی پێكرده‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سپۆتینگ
ڤیدیۆ.. مارێك یارییه‌كی تۆپی پێ ده‌وه‌ستێنیت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.