له هه‌فته‌ی بیست و شه‌شه‌می خولی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌كات.
بارسێلۆنا به شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆی بۆ ئه‌م یاریه ئاماده‌كردووه، ئه‌ویش دوای به‌ده‌ستهێنانی دوو سه‌ركه‌وتنی گرنگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی كه له گه‌ڕی پێشووی لالیگا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ڤالێنسیای برده‌وه‌و دواتر له گه‌ڕی هاتنی شیاندن بۆ قۆناغی شازده‌ی یۆرۆپالیگ به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆماركرد، ئێستاش تیپه كاتالۆنیه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی لالیگا دوورنه‌كه‌وێته‌وه كه به كۆكردنه‌وه‌ی چل و دوو خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، بلباو به سیی و حه‌وت خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند دێت، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیان له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا، بلباو و بارسا به گۆڵێك یه‌كسان بوون، هه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا بلباو توانی بارسێلۆناو ڕیال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا دووربخاته‌وه.
له لالیگادا بارسێلۆنا میوانداری بلباو ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.