یانه‌ی تۆتنهام سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی بیست و حه‌وته‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیدز یونایتدی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای ئێلاند ڕۆد له شاری لیدز به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانى تۆتنهام به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستنیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ده خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، به‌رگریكاری ئێرله‌ندی، مات دۆهارتی گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركرد، دوای پێنج خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزانی سویدی، دێیان كولوسێڤسكی گۆڵی دووه‌می تۆتنهامی به‌ده‌ستهێنا، پاشان هاری كین ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری سپێزر گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیست و حه‌وت تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به سوودی تیپه له‌نده‌نیه‌كه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتا و پێنج‌دا، هیونگ مین سۆنی یاریزانی كۆریای باشوور تۆپێكی له هاری كین وه‌رگرت و گۆڵی چواره‌می میوانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی تۆتنهام له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل و دوو خاڵ به‌رزبووه‌وه و لیدز یونایتدیش به بیست و سێ خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له‌پریمه‌رلیگدا تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لیدز یونایتد تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.