Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 01:19

له‌ خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سانت ئیتیان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی یانه‌كان له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان میوانداری یانه‌ی سانت ئیتیانی كردو به‌ تۆمار كردنی سێ گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی له‌ میوانه‌كه‌ی وه‌رگرت .
 له‌سه‌ره‌تای یاری ئاستی میوانه‌كان باشتر بوو توانیان له‌ خوله‌كی شازده‌ به‌ گۆلێكی یاریزان دینس بوانگا پێشبكه‌ون ، به‌لام به‌ر له‌ ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ سێ خوله‌ ككلیان مباپێ تۆپێكی  میسی وه‌رگرت و گۆلی به‌رامبه‌ر بوونی پێ تۆمار كرد .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چلو حه‌وت كلیان مباپێ گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كردو پاریسی له‌یاریه‌كه‌ پێشخست ، له‌ خوله‌كی په‌نجاو دوو دانیللۆ پێرێرا گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و پاریس سانجێرمان نۆزده‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كردو به‌ شه‌ست و دوو خال پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كردو یانه‌ی انت ئیتیانیش تووشی چوارده‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی بیست و دوو خاله‌و له‌ پله‌ی شازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.