له میانی گه‌ری بیست و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی یانه‌كان و پاله‌وانی پارسالی خوله‌كه بووه میوانی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت و زۆر به زه‌حمه‌ت و به‌ته‌نها گۆلێك سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی له خاوه‌ن یاریگا وه‌رگرت.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كۆمه‌رز بانك ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له ته‌واوی ماوه‌ی اریدا یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل‌دا بوون به‌لام یاریه‌كه تاكه گۆلێكی تیادا تۆمار كرا ئه‌ویش له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك بوو كاتێك لیرۆی سانی توانی تۆری گۆلی خاوه‌ن مال بهه‌ژێنێت و سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه بۆ یانه‌ی باڤاری مسۆگه‌ر بكات .
بایرن میونشن پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و كری خاله‌كانیشی بۆ په‌نجاو هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی فرانكفۆرتیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و به سی‌و یه‌ك خال له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له‌بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینتراخت فرانكفۆرت تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.