سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بابیلۆن دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی لە ڕەییان کلدانی ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن و شاندێکی یاوەری کرد کە لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی بابیلۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.
جەخت لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لەسەر بنەمای بەشداری و شەراکەتی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.