بریارە پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی بریارەکەی دادگای فیدراڵییه‌وه كۆببنه‌وه و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28 ی 2 ی 2022، سەرۆکایەتیەکانی (هەرێم ، حکومەت ، پەرلەمان ، ئەنجومەنی باڵای دادوەری) کۆدەبنەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتوون، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەموو هەنگاوەکان بۆ وەڵامدانەوەی بریارەکەی دادگای فیدراڵی ده‌گیرێته به‌ر، هه‌روه‌ها بریاریش ده‌درێت له‌سه‌ره‌تادا بە گفتوگۆ بكرێت له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی.
دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە ڕۆژی 2022/2/15 بڕیارێكی لەدژی كەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان دەكرد، بۆ ئەم مەبەستە ئه‌مرۆ هەر چوار سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
پێشتریش سەرۆك بازرانی رایگەیاند كە بڕیارەكە تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.