سه‌باره‌ت به‌هێرش و په‌لاماری رووسیا بۆ سه‌ر ولاتی ئۆكرانیا و كاردانه‌وه جیهانیه‌كانی ئه‌م هێرشه له‌رووی وه‌رزشیه‌وه، یه‌كێتی جۆدی نێو ده‌وڵه‌تی بریاریدا به‌هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پۆتین له‌سه‌رۆكی فه‌خری یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی نێو ده‌وڵه‌تی.
پۆتین یاریزانی جۆدۆ بووه‌و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری بۆ ئه‌م یاریه هه‌بووه، له‌ئۆلۆمپیادی دوو هه‌زارو دوانزه‌ی له‌نده‌ن پۆتین ئاماده‌ی ركابه‌ریه‌كان بوو و به‌سه‌رۆكی فه‌خری یه‌كێتی جۆدۆی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ست نیشانكرا.
یه‌كێتی جۆدۆی نێو ده‌وڵه‌تی له‌نێو دام و ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان و یه‌كێتی وه‌رزشیه جیهانیه‌كان ده‌سته‌واژه‌ی جه‌نگی بۆ داگیركاری رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌كارهێنا، بۆیه یه‌كێتی ناوبراو دواجار بریاریدا بهههلپهساردنی پۆتین وه‌ك سه‌رۆكی فه‌خری یهكێتهكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.