بەمەستی تاوتوێکردن و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کوتایی لێژنە لەبارەی (پێشنیازی یاسای بەکارکردن و ھەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەکراو بۆ ئاڵۆگورکردن لە بازارە نێوخۆییەکان، ژمارە /18 ی ساڵی 2008ی ھەموارکراو) پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2022/2/28، لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان بەسەرپەرشتی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک لێژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە لەلایەن ئەندامانی لێژنەکە بە تێر و تەسەلی گفتوگۆى لهبارهوه كر، و سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو، بۆئهوهی ڕاپۆرتى دهنگدانى لهسهر ئاماده بكرێت و ئاراستەی لێژنەی کاروباری یاسایی و سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت تا له دانیشتنەکانی كردنهوهی خولی بههارهى پهرلهمان بخرێته دهنگدانهوه و دهنگی لهسهر بدرێت.
لەکوتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەی ناوخۆ کرابوون گفتوگۆیان لەسەر کرا، و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ کاری پێویست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.