Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 18:40

ئەنجوومەنی ئاسایش: پاڵپشتی لە بەردەوامبوونی ھاریکارییەکانی نێوان عێراق و کوێت دەکەین

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە پاڵپشتی لە بەردەوامبوونی ھاریکارییەکانی نێوان عێراق و کوێت دەکەین بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووە کوێتییەکان.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ھەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی راگەیەندراوێکی لەبارەی عێراق و کوێت بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ھاتووە ، پاڵپشتی لە بەردەوامبوونی ھاریکارییەکانی نێوان عێراق و کوێت دەکەین بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووە کوێتییەکان.

راشیگەیاندووە کە ستایشی پابەندییەکانی حکوومەتی عێراق دەکەن بۆ گێڕانەوەی کەلوپەلەکانی کوێت و ھاتووە، ھەروەھا ستایشی ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق دەکەین بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت لە 23ی مانگی شوباتی رابردوو وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند کە عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرچووە، ئەوەیش دوای ئەوەی عێراق قەرەبووکردنەوەکانی جەنگی کەنداو 1991ی تەواو کرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.