هانا جاف (Hanna Jaff) ، هانا جهزمین جاف بۆسدهت له عه‌شیره‌تى جافه، له شارى سان دیێگۆیه له 4ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 1986 له دایك بووه، هانا ئه‌و كچه كورده‌ی له دایك بووى مه‌كسیكه، گوته‌بێژى كۆنگره و چالاكوانى سیاسى و مه‌ده‌نى و خێرخوازیه و خاوه‌نى ده‌زگاى خێرخوازى جافه.
هانا له ساڵى 2013 پۆستى جێگرى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وه‌رگرت و بریكارى وه‌زاره‌تى كۆچبه‌ر و سكرتێرى نه‌ته‌وه‌یى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌نجانى مه‌كسیكه و سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یى ده‌ربڕینى گه‌نجانى شۆڕشگێڕانه له پارتى دامه‌زراوه‌ى شۆڕشگێڕان هه‌روه‌ها نوێنه‌رى كونگرێسى فیدرالى بوو بۆ كاندید له پارتى ژینگه‌ى سه‌وزى مه‌كسیك.
هانا جاف دامه‌زرێنه‌رى ده‌زگاى خیرخوازى جافه بۆ فێركردن، ده‌زگاكه له 4ى حوزه‌یرانى ساڵى 2013 دروستكراوه و میواندارى كراوه بۆ زیاتر له 170 كۆنگره‌ى خێرخوازى له جیهان و سوود ده‌گه‌یه‌نێت به 120.000 كه‌س، ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران فێرى زمانى ئینگلیزى و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تى نا بۆ جیاكردنه‌وه و ئامانج و سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئاشتى جیهان و په‌روه‌رده‌یه ئێستا رێكخراوه‌كه زیاتر له 7000 خۆبه‌خشى چاڵاك له خۆ ده‌گرێت.
هانا جاف هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماجستێره له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بهكاڵۆریۆسى له ده‌روونزانى هه‌یه و زانستى سیاسى و دادپه‌روه‌رى كومه‌ڵایه‌تى، له زانكوى نه‌ته‌وه‌یى كالیفۆرنیا له سان دیێگۆ، زانكۆى هارڤه‌رد له بۆستن، زانكۆى كۆلۆمبیا له نیویۆرك و هه‌روه‌ها زانكۆى سوربون له پاریس خوێندووه، هانا له ساڵى 2014 بڕوانامه‌ى فه‌خرى دكتۆراى پێ به‌خشرا بۆ كارى مرۆیى له‌لایه‌ن (Doctoral Claustro) له وڵاتى مه‌كسیك.
هانا جاف له دایكه‌وه دوو تیره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه یه‌ك له باوكه‌وه ناوى بۆسدهته و له دایكه‌وه ناوى گۆنزالهز، بۆسدهت له بنه‌ڕه‌تدا فه‌ره‌نسیه و كۆچیان كردووه بۆ كه‌نه‌دا و پاشان بۆ وڵاتى مه‌كسیك له ساڵانى 1800، گۆنزالهز له بنه‌ره‌تدا ئیسپانیه و كۆچیان كردووه بۆ مه‌كسیك له ساڵانى 1800، هانا جاف كچه‌زاى مه‌زنى كارلۆس هێنرى بۆسدهت كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه ئینگلیزێك كردووه و یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ئامێرى ته‌له‌فۆنى دامه‌زراندووه و پێشكه‌شى وڵاتى مه‌كسیكى كردووه.
هانا جاف له ساڵى 2018، یه‌كێك بووه له‌و 9 ئه‌ندامه‌ى كه له بهرنامەیەكی راستی ته‌له‌فزیۆنى له (Netflix) له وڵاتى مه‌كسیك كاریان كردووه و له 190 وڵات و به 22 زمان له ئه‌یلولى 2018 زنجیره‌ی به‌رنامه‌كه په‌خشكراوه.
هانا جهزمین جاف چه‌ندین بڕوانامه و خه‌ڵاتى جیهانى به‌ده‌ست هێناوه له‌وانه‌ش له ساڵى 2017 له رۆژى ئاشتى جیهانى له ژێر ناوى ئاشتى گونجاوه ناوى باڵیۆزى ئاشتى وه‌ك نوێنه‌رى شارى تیجوانهی لێ‌نرا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ساڵى 2016 گۆڤارى به‌ڵێنده‌ر ئێم ئێكس ناوى یه‌ك له كه‌سایه‌تى 30 كه‌سى سه‌ركه‌وتووى مه‌كسیكى لێ‌نرا، له سویسرا له كۆنگره‌ى سانت گالن له ساڵى 2016 وه‌ك یه‌كێك له 200 سه‌ركرده‌ى ئاینده ناوى لێ‌نرا له ژێر ته‌مه‌نى 30 ساڵى، ساڵى 2016 گۆڤارى نیفل ئونو وه‌ك یه‌كێك له 5 خانمان كه ده‌ستى گۆڕانكاریان ده‌بێت له مه‌كسیك، له 2015 گۆڤارى ئێم ئیكس ناوى وه‌ك 10 كه‌سى گه‌نجى لێنراوه كه كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تى مه‌كسیك و له ساڵى 2015 له كالیفۆرنیا له گۆڤارى ئینفو باجا وه‌ك یه‌ك له 10 ئافره‌تى به‌هێز ناوى لێ‌نرا و ده‌یان خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌ده‌ستهێناوه بۆ كارى خێرخوازى ده‌زگاى جاف كه خۆى دایمه‌زراندووه له ساڵى 2014، 5 خه‌ڵاتى رێزلینانى وه‌رگرتووه له بوارى جیاوازدا له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناوچه‌ى گه‌رمیان خه‌ڵاتى رێزلێنان بۆ كارى مرۆیى و كارى خێرخوازى و ئافره‌تى لێهاتوو و خه‌لاتى سه‌رپه‌رشتیارى و خه‌ڵاتى پاداشت بۆ ده‌سكه‌وتى ئه‌كادیمى.
هانا جاف له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهان له داڤوس وه‌ك چالاكوانێكى وڵاتى مه‌كسیك له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سى به‌ناوبانگ چاوپێكه‌وتنى كردووه له‌و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگانه تۆنى بلێیر سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا، شیخ سه‌لمان بن خه‌لیفه شێخى مه‌زنى وڵاتى به‌حرێن، سولتان نهدههمى ئه‌ل ناسر وڵاتى ئیمارات، شازاده تییهسى وڵاتى لوكسهمبۆرگك، شازاده نیلوفه‌ر نه‌وه‌ى سوڵتانى عوسمانى، شازاده ساندۆرهابسبورگك وڵاتى نه‌مسا، شازاده دیامبى نواتهى باكواى خه‌ڵكى ئیندوى وڵاتى كۆنگۆ و شازاده‌ى تاتیانهى یونان و دانیمارك.
لێره‌دا وێنه‌كانى هانا جاف ببینه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان له كۆربه‌ندى ئابوورى جیهان له داڤوس.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.