پێناسه‌ی ره‌دوو كه‌وتن
به شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌دووكه‌وتن، وه‌دووكه‌وتن، رڤین، هه‌ڵگرتن و چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی تر به‌و چه‌مك و زاراوانه ده‌ڵێن كه به مانای دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دێن كه له‌ودا دوو جه‌مسه‌ری ژیان و واته ژن و پیاو بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش و پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له ناچارى په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
كرداری ڕه‌دووكه‌وتن دووكهوتن له‌كوردستانی باشوور (عێراق) هیچ كاتێك و له‌هیچ زه‌مه‌نێكدا كرداری ڕه‌دووكه‌وتن بێ توندوتیژی نه‌بووه و هه‌میشه له‌ڕیزی قێزه‌ونترین ئاكار داندراوه و به‌مانای له‌كه‌داربوونی شه‌ڕه‌ف سه‌یر كراوه، هه‌ربۆیه هه‌ردوو ئه‌نجامده‌ری كرداری ڕه‌دووكه‌وتن به‌توندترین شێوه سزا دراون.
ژاڵه نموونه‌یه‌كی زیندووه له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی به‌م جۆره باسی له‌و ئاریشه گه‌ورانه كرد كه له ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵدا تێی كه‌وتووه.
ژاڵه به‌چ مه‌به‌ستێك ڕه‌دووی هاوكار كه‌وت .. ؟.
ژاڵه ئێستا ته‌مه‌نی 20 ساڵانه‌و دایكی كیژۆڵه‌یه‌كی جوانه به ناوی ژیلا كه ته‌مه‌نی 7 ساڵانه، ژاڵه به‌م جۆره به‌سه‌رهاتی ڕه‌دووكه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ هاوكار گێڕایه‌وه و گوتی: من كچه تاقانه‌ی ماڵه‌وه‌م بووم و زۆریش به‌ناز بووم هه‌میشه هه‌موو داواكارییه‌كانم له ماڵه‌وه جێبه‌جێ ده‌كران و هیچ كاتێك بێ دڵیم نه‌كراوه.
گوتیشی: له‌سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاریمه‌وه كوڕێك ده‌هاته سه‌ر ڕێگه‌ی قوتابخانه‌م و چاوی لێدادهگرتم منیش زۆر به‌وه خۆشحاڵبووم ،چونكه هه‌ستێكی خۆشی پێدهیهخشیم، تا ڕۆژێك له كاتی هاتنه‌وه‌م له قوتابخانه له كۆڵانێكی سه‌روو ماڵی خۆمانه‌وه ماتۆڕه‌كه‌ی ڕاگرت و پێی گوتم : كارم پێته، منیش گوتم فه‌رموو: ئه‌ویش گوتی تۆم خۆشده‌وێت، منیش له‌خۆشیا نه‌مده‌زانی چی بكه‌م و بزه‌یه‌كم بۆ كرد‌و ڕۆیشتم.
ژاڵه گوتی: دوای ئه‌وه ڕۆژانه یه‌كترمان ده‌بینی، ڕۆژێك مۆبایلێكی جۆری نۆكیای عادی بۆ هێنام و گوتی با شه‌وانه‌ش ئاگامان له‌یه‌كتری بێت، چه‌ند شه‌وێك تا نزیك به‌ری به‌یان قسه‌مان ده‌كرد، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی شه‌رممان له‌یه‌كتری شكا و ئه‌و پێی گوتم كه ده‌یه‌وێت من بڕفێنێت، گوتی سبه‌ی سه‌عات 5 وه‌ره سه‌ری كۆڵانه‌كه‌ی ماڵی خۆتان، به‌یانی زوو بوو ده‌ره‌وه زۆر سارد بوو دایك و باوكم له شیرینی خه‌ودا بوون، منیش به ئه‌سپایی ده‌رگه‌ی ده‌ره‌وه‌م كرده‌وه و چوومه ده‌ره‌وه كه بینیم له‌وسه‌ر كۆڵانه‌وه چاوه‌ڕێمه، گوتی سوار ماتۆڕه‌كه به، له‌و كاته‌دا هه‌م ده‌ترسام هه‌میش دڵخۆش بووم كه ده‌ستم به كه‌مه‌ری ئه‌وه‌وه گرت، گوتم بۆ كوێ ،گوتی هه‌ڵتده‌گرم ئیتر به خێرایی ڕۆیشت و تا له شار ده‌رچوو، به منی گوت ده‌چین بۆ شاری (س) ڕێ به‌و به‌یانییه سارده هه‌ر ته‌واو نه‌ده‌بوو تا نزیك به كاتژمێر 8 بوو ئێمه گه‌یشتینه بازگه و لێیان پرسین ئێوه كێن؟، هاوكاریش وه‌ڵامی دایه‌وه ئێمه خۆشه‌ویستی یه‌كترین و ڕامانكردووه تا به‌یه‌كه‌وه بژین، دوای قسه‌كه‌ی هاوكار ئاسایشه‌كه گوتی: زۆر باشه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا وه‌رن، ئێمه‌ش كه ئه‌وسا منداڵبووین و ئاقڵمان به زۆر شت نه‌ده‌شكا چووین له‌گه‌ڵیان و ئێمه‌یان فه‌رمووی ژورێك كرد، من له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم ئه‌وانه چه‌نده باشن، دواتر كه‌له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كان دانیشتین و مۆبایله‌كه‌ی له هاوكار وه‌رگرت و ده‌رگای له‌ئێمه داخست و چووه ده‌ره‌وه.
دواتر ده‌رگای كرده‌وه و به منی گوت ژماره‌ی باوكتم پێبده، منیش زۆر ترسام و شپرزه بووم و ڕاسته‌وخۆ بێبیركردنهوه ژماره‌كه‌م دایه ئه‌فسه‌ره‌كه و دیسانه‌وه ده‌رگاكه‌ی له‌سه‌ر داخستینهوه و دوای نیو كاتژمێر ئه‌فسه‌ره‌كه هاته ژووره‌وه و گوتی: په‌یوه‌ندیم به باوكی هه‌ردوو لاتانه‌وه كردووه و هه‌ردوو لا حاشاتان لێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بكه‌ونه ده‌ستمان ده‌یانكوژین.
ژاڵه به گریانه‌وه گوتی: دوای ئه‌وه‌ی ماڵی هه‌ردوو لامان هاتنه سه‌ر خه‌ت و ویستیان بێن بۆ بازگه‌كه تا ئێمه ببه‌نه‌وه و بمانكوژن، به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كه دیار بوو كه په‌یوه‌ندی بهسهرووتری خۆیه‌وه كردبوو و ئه‌وانیش پێیان وتبوو كه ڕاسته‌وخۆ به ئۆتۆمبیلێكی بازگه بیاننێرن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی (س)، ئه‌وه بوو ئێمه‌یان برده ئه‌وێ و له ئه‌وێ زۆر سه‌ركۆنه‌یان كردین كه بۆچی كه‌وتووینه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره‌وه، دوای ئه‌وه ئێمه‌یان برده ماڵی شێخ (...) بوو به ده‌م ئێواره و له ئه‌وێ ئێمه‌یان جیا كرده‌وه و خواردنیان پێداین، شه‌و خزمه‌تكارێك هاته ژووره‌وه و گوتی: وه‌ره له‌گه‌ڵم بۆ دیوه خان منیش چووم بینیم هاوكاریش له ئه‌وێیه به بینینی ئاهێكم هاته‌وه و له سوچێكی دیوه‌خانه‌كه دانیشتم، دوای كه‌مێك شێخ(...) به یاوه‌ری له‌گه‌ڵ 4 پیاو و مه‌لایه‌كدا هاتنه ژووره‌وه و منیان له هاوكار ماره كرد و پاشان ژوورێكیان پێداین و له ماڵی ئه‌وان ماینه‌وه و له كاتێكدا خۆم زۆر منداڵ بووم دوای 4 مانگ دووگیان بووم به كۆرپه‌یه‌كه‌وه.
زیاتر گوتی من هه‌میش ده‌گریام چونكه زۆر بیری ماڵه‌وه‌م ده‌كرد و په‌شیمان ببوومه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌ر بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه كۆتایی به ژیانی خۆم بێنم و هاوكاریش ڕهنگو ڕووی گۆڕابوو له‌گه‌ڵم به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت لهلاشمهوه دانه‌ده‌نیشت و به حه‌فته‌ش قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردم.
دوای ئه‌وه‌ی به عهزابێكی زۆره‌وه منداڵه‌كه‌م هێنایه دونیا و كچێكم بوو هاوكار بزر بوو، هه‌رچه‌ند پیاوه‌كانی شێخ به‌دوایدا گه‌ڕان نه‌یاندۆزییه‌وه، تا ڕۆژێك ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات كه ژماره‌كه‌ی دیار نه‌بوو گوتی: ژاڵه چۆنی منیش خورپه‌یه‌ك به دڵما هات و ده‌ستم به گریان كرد گوتم: ئه‌وه تۆ له كوێی؟ گوتی من له یۆنانم گوتم ئه‌ی من و كچه‌كه‌ت چی بكه‌ین؟، پێی گوتم: ئه‌وه كێشه‌ی خۆتانه.
دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندی به شێخه‌وه كردبوو گوتبووی: من ڕۆیشتووم و ئیتر نایه‌مه‌وه.
بێ‌ژان حسێن، توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر چیرۆكی ژاڵه‌ی 13 ساڵان گوتی: به‌داخه‌وه ژاڵه ڕاسته له‌ماڵه‌وه به ناز بووه و داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ كراوه به‌ڵام ئه‌وه‌نده له ماڵه‌وه نزیك نه‌بووه تاوه‌كو باس له‌و په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه بكات كه‌له‌گه‌ڵ هاوكاردا هه‌یبووه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتباو ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا باس بكردایه هه‌رگیز ئه‌وه ڕوینه‌ده‌دا.
گوتیشی: ژاڵه له سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاریدا به‌دوای حه‌زه‌كانی خۆی و هه‌رزه‌كارێكی تر كه‌وتووه و دواتریش كه‌وتۆته ناو قورسایی ژیانه‌وه، چونكه ئه‌و وای زانیوه ژیان ته‌نیا بریتییه له‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه بێت كه حه‌زی لێده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ڕاسته كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی پێ قبوڵكراو نییه كچێك ڕه‌دووی كوڕێك بكه‌وێت، به‌ڵام ده‌بوایه كه‌سوكاری ژاڵه له سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌یان له‌پێش چاو بوایه كه ژاڵه ته‌نها 13 ساڵان بووه و ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه كه بیر له باشه و خراپه بكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بیری له‌وه بكردایه‌ته‌وه ژیانی خۆی وێران نه‌ده‌كرد، هه‌ر بۆیه ده‌بوایه چووبان كچه‌كه‌ی خۆیان هێنابایه‌وه ماڵ و ئامۆژگاریان كردبا، هه‌تا ده‌یانتوانی سزاشی بده‌ن به‌ڵام ئه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوون كه له خه‌می ژیانی كچه‌كه‌یان نه‌بوون و كچه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌ر لۆمه‌ی خه‌ڵكی كرده قوربانی.
دێینه‌وه سه‌ر درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌ی ژاڵه... ، ژاڵه به دڵێكی سارد و به گریانێكی له قورگدا گیربوو بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی گوتی: شێخ تا من هه‌ڵوه‌دا نه‌بم خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی چوون بۆ ماڵی باوكم و به‌سه‌رهاتی منیان بۆ باوكم و دایكم و مامه‌كانم گێڕابۆوه و ئه‌وانیان به هه‌ر چه‌شنێ بوو ڕازی كردبوو كه من بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵ و دواتریش بنه‌ماڵه‌ی هاوكار دوای ڕووداوه‌كه ماڵیان گواستبۆوه بۆ شوێنێكی تر كه كاتژمێر و نیوێك له دوور بوو له شوێنه‌كه‌مان، پیاوه‌كانیان له سه‌ر ده‌ستی شێخ و چه‌ند ریشسپییهك هاتنه ماڵی ئێمه‌و به بڕی 8 ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مریكی سوڵح كرا به‌و مه‌رجه‌ی هیچ كاتێك هاوكار به‌و ناوه‌دا نه‌یاته‌وه و تهڵاقنامهش بۆ من بنێرێت.
ژاڵه كه ئێستا ته‌مه‌نی 20 ساڵانه و له قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆیه و له فاكه‌لتی په‌روه‌رده به‌شی باخچه‌ی ساوایان ده‌خوێنێت به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی گوت: دوای ئه‌وه‌ی هاتمه‌وه ماڵه‌وه ئه‌و نازه‌ی جارانم نه‌ما و بووم دایكی كچێك كه زۆر جوانه‌و سه‌بووری ژیانم به ئه‌و داوه و بۆشم ده‌ركه‌وت هاوكار به هاوكاری ماڵه‌وه‌یان ڕۆیشتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان كڵاویان ناوه‌ته سه‌ری من.
گوتیشی: من له ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌م كرد و ڕه‌دووی كوڕێك كه‌وتم كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 15 ساڵان بوو و قه‌دری ژن و منداڵی نه‌ده‌زانی، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی بۆ په‌روه‌رده‌ی ناته‌ندروستی خێزان و قوتابخانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
گوتیشی: من سه‌رباری ئه‌وه‌ی دهرهجهكهم به‌رز بوو به ویستی خۆم چوومه ئه‌و به‌شه تا به‌هۆیه‌وه بتوانم خزمه‌ت بكه‌م و وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو باخچه‌كاندا بڵو بكه‌مه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌م ئیتر داستانی ژاڵه و هاوكارێكی تر دووباره ببێته‌وه و هیچ كچ و كوڕێكی تر نه‌بنه قوربانی.
كۆمه‌ڵه هۆكارێك له‌پشت ره‌دوو كه‌وتنن
سورین ئه‌كره‌م سه‌رۆكی به‌شی كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی له‌باره‌ی ڕهدووكهوتنهوه به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ڕه‌دوو كه‌وتن له كۆمه‌ڵگا پیاو سالار و نه‌ریتییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا ڕوو ده‌دات كه دین به‌سه‌ریاندا زاڵه.
هه‌روه‌ها گوتی: عه‌قڵی تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه وا پڕۆگرام كراوه كه لۆمه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌ك بكه‌ن كه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا بوونی هه‌یه و كاتێكیش كه دوو تاك به هه‌ر هۆكارێك بێت گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌یه‌كه‌وه و بێ قسه‌ی خێزانه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه بژین ده‌كه‌ونه به‌ر لۆمه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان و زۆر جاران به كوشتنی هه‌ردووكیان ئه‌و لۆمه‌یه كۆتایی دێت.
گوتیشی :كۆمه‌ڵه هۆكارێك وا له تاك ده‌كه‌ن په‌نا بباته به‌ر ڕه‌دووكه‌وتن له‌وانه
- گه‌رانه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش كاتێكه كه ژنێك له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌روات و به‌دووی ئه‌و پیاوه ده‌كه‌وێت كه پێش هاوسه‌رگیری خۆشی ویستووه.
- سه‌رنه‌كه‌وتن له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوو هاوسه‌ر به‌یه‌كه‌وه ناگونجێن و ژنه‌كه بۆ گه‌ڕان به دوای لانه‌یه‌كی ئارامتردا په‌نا بۆ پیاوێكی تر ده‌بات و به دوای ده‌كه‌وێت.
- هۆكارێكی تر بریتیه ئیسپات وجودی تاك، ئه‌مه‌ش كه‌سانێك ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 40 ساڵانه‌وه‌یه و حه‌ز ده‌كات خۆی ده‌ربخات وه‌یان ئه‌وه بكات كه له تافی هه‌رزه‌كاریدا نه‌یكردووه.
- ورده كولتوور، ئه‌مه‌ش له هه‌ندێ ناوچه‌دا باوه و له هه‌ندێ ناوچه‌ی تریش سزای قورسی له‌سه‌ره.
- ڕێگری كردن له هاوسه‌رگیری كردنی دوو خۆشه‌ویست له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ڕه‌دوو كه‌وتنی ئه‌و كچ و كوڕه تا به‌یه‌كه‌وه بژین.
سۆرین ئه‌كره‌م گوتیشی: ئه‌مانه كۆمه‌ڵه هۆكارێكن كه‌واده‌كه‌ن تاك په‌نا به‌رێته به‌ر ڕه‌دوو كه‌وتن، كه ئه‌مه‌ش له زۆر ناوچه سزاكانی زۆر قورسن و له زۆر ناوچه‌ی تریش سزاكان سووكن.
گوتیشی: له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا واته له باشووری كوردستان سزاكان بۆ ئه‌و كچه‌ی به دوای كوڕێك ده‌كه‌وێت و بۆ ئه‌و كوڕه‌ی كه كچه‌كه هه‌ڵده‌گرێت زۆر قورسن، چونكه په‌روه‌رده‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی عه‌ره‌ب بووه، و كه‌ش و هه‌وای عه‌ره‌بیش به‌ده‌ویه‌ت بووه، هه‌ر بۆیه عه‌ره‌ب هیچ كات ئه‌وه‌ی پێی هه‌زم نه‌كراوه كه كچ یا ژنێك ڕه‌دوو بكه‌وێت و سزای مه‌رگ به‌سه‌ر ئه‌و كچ و كوڕه‌دا سه‌پێنراوه كه ڕه‌دوو كه‌وتوون.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ دوو ناوچه‌ی سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بینین كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاساییه كه كچێك یان ژنێك له‌گه‌ڵ كوڕێك یان پیاوێكدا بڕوات، چونكه ئه‌وان لۆمه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر نییه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ كولتووری فارسیان هه‌ڵگرتووه، كولتووری فارسیش كولتوورێكی كراوه تره له هى عه‌ره‌ب.
به پێچه‌وانه‌وه ئێمه چونكه سه‌ر به كه‌لتورى عه‌ره‌بى بووین و ئه‌وان حوكمڕان بوون به‌سه‌رمانه‌وه كولتووری ئه‌وان به‌سه‌رماندا زاڵه كه كولتوورێكی بیابانییه و تیایدا قبوڵكراو نییه كچێك یا ژنێك ڕه‌دوو بكه‌وێت.
گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئابوورییه‌كانی ڕه‌دووكه‌وتن
سورێن ئه‌كره‌م باسی له سێ گرفتی سه‌ره‌كی كرد كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كچ و كوڕ یان ئه‌و ژن و پیاوه ده‌بنه‌وه كه ڕه‌دووی یه‌ك ده‌كه‌ون له‌وانه:
له ڕووی ده‌رونییه‌وه: له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌گه‌ر كچ و كوڕێك ڕابكه‌ن و ڕه‌دوو بكه‌ون و زۆر دووریش بڕۆن ئه‌وا تا هه‌ن له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین و ناتوانن ئاسووده بن.
له ڕووی داراییه‌وه: له ڕووی ماددیشه‌وه ئه‌و خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بن، چونكه ناتوانن هه‌موو كارێك بكه‌ن و ترسیان له ئاشكرابوونیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه باری داراییان لاواز ده‌بێت و كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بن، خۆ ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وا ده‌بێت بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن تا سولح بكه‌ن.
له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه: ئه‌و دوو هاوسه‌ره به تایبه‌تیش ژنه‌كه به‌چاوێكی كه‌مه‌وه سه‌یر ده‌كرێن و هیچ كاتێك به چاوێكی ئاساییه‌وه نابینرێن، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیشیان خوازراو نابن و خۆشویستراو نابن و تووشی تانه و ته‌شه‌ری كۆمه‌ڵگه ده‌بنه‌وه.
وشه‌ی ره‌دووكه‌وتن كه ره‌نگه له وشه‌ی "وه‌دووكه‌وتن" كه هه‌ندێك ناوچه ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ر به‌و ناوه ناوی ده‌هێنن، هاتبێت. چونكه له‌م كرداره‌دا ژن وه‌دوای پیاو ده‌كه‌وێت. یان ره‌نگه وشه‌ی ره‌دووكه‌وتن له مانای رهوكردنیش هاتبێت، كه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌م مانایه ده‌به‌خشێت.
كرداری ڕهدووكهوتنیش به‌و مانایه دێت، كه كچ یان ژنی خاوه‌ن هاوسه‌ر له‌كاتێكی دیاریكراودا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه یان ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌نیازه ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێكبێنێ ڕاده‌كه‌ن بۆ شوێنێكی زۆر دوور له‌شوێنی ماڵباتیان ده‌ڕۆن.
له‌كوردستانی باشوور (عێراق) هیچ كاتێك و له‌هیچ زه‌مه‌نێكدا كرداری ڕه‌دووكه‌وتن بێ توندوتیژی نه‌بووه و هه‌میشه له‌ڕیزی قێزه‌ونترین ئاكار داندراوه و به‌مانای له‌كه‌داربوونی شه‌ڕه‌ف سه‌یر كراوه، هه‌ربۆیه هه‌ردوو ئه‌نجامده‌ری كرداری ڕه‌دووكه‌وتن به‌توندترین شێوه سزا دراون.
هه‌رچه‌نده‌ش له‌ئێستادا دیارده‌ی ڕه‌دوو كه‌وتن له باشووری كوردستان زۆر كاڵبووه‌ته‌وه و تاكو ته‌را كچ یان ژن هه‌یه ره‌دوو بكه‌ون، به‌هه‌مان شێوه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ئه‌گه‌رچی ئێستاش هه‌ر باوه ، به‌ڵام وه‌ك جاران نه‌ماوه كه به پێی ئاماره‌كان له پێشووتردا له به رێژه‌یه‌كى زۆر كچان ڕه‌دوو ده‌كه‌وتن
به پێچه‌وانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی سزای ئه‌و كچه یان ژنه كه ڕه‌دوو ده‌كه‌وێت زۆر ساده‌یه‌و هه‌ر چه‌ند ڕۆژێك دوای ڕه‌دوو كه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه باوانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی پیاوانی بنه‌ماڵه ماچ ده‌كات و به‌مه‌ش ئاشتی له نێوانیاندا به‌رقه‌رار ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌گه‌ر كچه‌كه ڕه‌دوو نه‌كه‌وتبا خه‌ڵكی پێیان ده‌گوت ( ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی شایسته بایت هه‌ڵیان ده‌گرتی) واته ڕه‌دوو ده‌كه‌وتی.
سزای ڕه‌دووكه‌وتن له‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی تری كوردستان واته له به‌شی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان سزاكان بۆ ئه‌و كچ و كوڕه‌ی كه ڕه‌دوو ده‌كه‌ون وه‌كو یه‌كن یا ئه‌وه‌تا به شێوه‌ی سوڵحی عه‌شایه‌ری كۆتایی به كێشه‌كه ده‌هێنرێت وه یان ماڵه باوانی كچهكهـ كچه‌كه‌ی خۆیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن له خۆیان و ئیتر نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بیبیننه‌وه.
به‌ڵام بۆ ژنێك كه خاوه‌ن هاوسه‌ر بێت ئه‌وه فه‌رق ده‌كات چونكه ئه‌وان وه‌ك قه‌باحه‌ت ئه‌وه ده‌بینن و سزای ئه‌و ژنه‌ش كوشتن ده‌بێت.
راپۆرت/ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.