Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 10:36

چەمچەماڵ.. کەسێک بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و 2 که‌سی دیکه‌ش به‌گولـله‌ برینداربوون

کوردستان TV
100%


 شه‌وی رابردوو بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك لەچەمچەماڵ گیانی لەدەستداو دووی كەسی تریش بەهۆی گوللــەوە برینداربوون ورەوانەی نەخۆشخانەكراون.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردوەتەوە:  شه‌وی رابردوو تەرمی كەسێك گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ،كە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵە و بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆوە (ماتۆڕسكێل) گیانی لەدەستداوە دوای ڕێكارە یاساییەكان تەرمەكەی ڕەوانەی پەیمانگایی پزیشكی دادی سلێمانی كرا.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: هەمان كات دوو برینداری تر ، كە پیاوێكی تەمەن (40) ساڵ و گەنجێكی تەمەن (22) ساڵە ئاسەواری فیشەك بەجەستەوەیان بوو، لەدوای ڕێكارەكان لە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا 122 ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كران لە سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.