Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 23:32

محەممەد حەلبوسی پێشوازیی لە مستەفا کازمی کرد

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پێشوازیی کرد لە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، درەنگانی شەوی رابردوو، محەمەد حەلبوسی پێشوازیی کردووە لە مستەفا کازمی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی دیدارەکەدا، مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران.
لە میانی پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە دوێنێ یەکشەممە لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەکەدا بەڕێوەچوو، کاندیدی هاوبەشی فراکسیۆنی هەردوو هاوپەیمانیی تەقەدوم و عەزم، محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەدر، حاکم زاملی بە جێگری یەکەم و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.