ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-1-2022 ئه‌زموونه‌كانی ساڵی خوێندن (2021- 2020) خولی یه‌كه‌م وه‌رزی یه‌كه‌م به‌رێووه ده‌چێت له‌م باره‌ییه‌وه سۆران ڕه‌سوڵ ، پسپۆڕی په‌روه‌رده‌ی منداڵان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی دایكان و باوكان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ك به‌خێوكارێكی دڵسۆز و خه‌مخۆر ، ئاگاداری ته‌واوی كاته‌كانی قوتابییه‌كانتان بن له ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م كۆتایی وه‌رزه‌دا ، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م ڕێنماییه په‌روه‌رده‌ییانه سه‌ركه‌وتن و پاڵپشتی به‌هێز بۆ قوتابییه‌كانتان فه‌راهه‌م بێنن :
۱ـ دوورخستنه‌وه‌ی یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان و شاشه‌ی زیره‌ك له به‌رده‌ست قوتابییه‌كانتان تاكۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كان ( به مه‌رجی قهناعهتپێكردنیان نه‌ك به هێز و ههڕهشهلێكردن .
۲ـ ڕه‌خساندنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی هێمن و ئارام له‌ناو ماڵ ، وه‌لانانی هه‌ر گرفتێكی هه‌نووكه‌یی خێزانی و نههێنانهپێشهوهی له‌به‌رده‌م قوتابییهكانتاندا .
۳ـ دانانی كه‌مترین كات بۆ ته‌ماشاكردنی TV و وازهێنان له ته‌ماشاكردنی زنجیره دراماییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك .
٤ـ ڕێكخستنی كاتی ژه‌مه خۆراكییه‌كانی ڕۆژانه ، به تایبه‌ت ( ژه‌می به‌یانیان ) له كاتی خۆیدا .
٥ ـ ڕێكخستنی خه‌و : زوو له خه‌و هه‌ستان و شه‌وانه زوو خه‌وتن ( شه‌ونخونی به دیار كتێب و له‌به‌ركردنی بابهتهكان زیانی زۆر به مێشك و ده‌روون و جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت ئاگاداربن ) .
٦ـ هاندانی به‌رده‌وام بۆ سه‌ركه‌وتن و دروستكردنی ڕۆحیه‌تی به‌رده‌وام بوون و پشوو درێژی و كۆڵنه‌دان له هه‌ستی قوتابییهكانماندا زامنی سه‌ركه‌وتنیان ده‌كات و نه‌كه‌ن نائومێدیان بكه‌ن و وێنه‌ی داهاتوویان به لێڵی و تاریكی بۆ بنه‌خشێنن .
۷ـ هه‌تا بكرێت سه‌ردان و میواندارییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا ، ئه‌مه‌ش پێویسته ببێته نه‌ریت و دیارده‌یه‌كی باڵای جوان له‌ناو خێزانه‌كاندا كه هه‌مووان له پێناو قوتابییه‌كانمان ڕه‌چاوی بكه‌ین تا كه‌مترین كاتیان به‌فیڕۆ بڕوات و بیر‌و هۆشیان په‌رته‌وازه نه‌بێت .
ده‌خوازین هه‌مووان به‌و په‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه به گرنگی له‌م كاته زێڕینانه بڕوانین كه قوتابییه ئازیز و چاوگهشهكانمانی پیا تێپه‌ڕ ده‌بن .
ئا- كامران
رۆڵی دایبان له‌کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی رۆڵه‌کانیان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.