مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ هاوڵاتى بریندار کردبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ هاوڵاتی بریندار کردبوو ، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران و فەرمانی دادوەرو لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا كه هەوڵی هەڵاتنی داب‌و،ده‌ستگیرابه‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه‌ته‌قه‌كه‌ى پێكردبوو ، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ئ. م. م ) بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا که 3 هاووڵاتى بریندار کردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.