Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 23:32

له‌ پارێزگاکانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین هێرشکرایه‌ سه‌ر داعش

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی زنجیره‌یەک بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و موسڵ، خاپوورکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ھەشت بۆردومانیان بۆسەر حەشارگەکانی داعش لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و موسڵ، ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە ناوچەکە، خاپوورکراون.
شانەی ناوبراو، زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.