Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 10:36

وێستگەیەکی 100 مێگاواتی کارەبا لە سۆران دادەمەزرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: وێستگەیەکی 100مێگاواتی کارەبا لە سۆران دادەمەزرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10 ى 1 ى 2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە پەراوێزی کردنەوەی سێ پرۆژەی گرنگی کارەبا لە سۆران، سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ناوچەکە کرد و لەگەڵ قائیمقامەکانی ئیدارەی سۆران کۆبووەوە.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: وەزیری کارەبا باسی لە دانانی وێستگەیەکی 100 مێگاواتی کارەبا لە سۆران کرد و هاووڵاتیانی ناوچەکە دڵنیا کردەوە کە بە تەواوبوونی پڕۆژەکانی کارەبا، دۆخی کارەبای ناوچەکە باشتر دەبێت.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: به‌م پڕۆژه‌یه‌ کێشەی کارەبای ئاوی زارگەلی و  تۆڕی کارەبای ناوخۆی ڕەواندز  چارەسەر دەکرێن.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.