چۆن ته‌مه‌نی خۆم هه‌ژمار ده‌كه‌م پرسیارێكه له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه ده‌كرێت، له‌وكاته‌ی زۆرێك له‌وكه‌سانه ته‌مه‌نی خۆیان ده‌شارنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان بۆماوه‌یه‌كی زۆرههر به‌لاوی نیشان بده‌ن له‌وكاته‌ی هه‌ندێكی ترشانازی به‌ته‌مه‌نی خۆیان ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نێكی زۆریان به‌رێكردووه.
چۆن ته‌مه‌نی خۆم هه‌ژمار بكه‌م به‌به‌كارهێنانی ژماره‌ی ته‌مه‌ن؟ له‌وبه‌رنامه‌یه‌دا ده‌توانن ته‌مه‌نی خۆتان به مێژووی زایننی و كۆچی هه‌ژمار بكه‌ن هه‌ندێكیان ته‌مه‌نی خۆیان له‌كۆچی ده‌گۆڕن بۆ زاینیی وه به‌پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته به كورتی له‌و پرۆگرامه‌دا پێویستیت به‌وه نییه بپرسیت ته‌مه‌نت چه‌نده و چۆن ته‌مه‌نم هه‌ژمار بكه‌م.
چۆن به رۆژمێری زایینی ته‌مه‌نی خۆم ده‌زانم؟ زۆرێك له مرۆڤه‌كان ، زانینی ته‌مه‌نیان زۆر له‌لا گرنگ نییه ،به‌جۆرێك پێوست ناكات به‌دوایدا بگه‌رێین ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه زانینی ته‌مه‌ن به‌ووردی زۆر گرنگه به‌تایبه‌تی له كاتی پێشكه‌ش كردنی بهڵگانامهكان له فه‌رمانگه‌كان بۆ نموونه بۆ دامه‌زراندن یان له كاتی تۆماركردنی ناوی منداڵه‌كانت له قوتابخانه داوای مێژووی له دایك بوونی منداڵه‌كه به‌ووردی لێ ده‌كرێت به‌رۆژ و مانگ و ساڵ .
كه‌واته،ده‌تواندرێت زۆر به‌ئاسانی ته‌مه‌نی خۆت له رێگه‌ی رۆ ژمێری زايینی بزانیت له‌رێگه‌ی هه‌ژماركردنی ته‌مه‌ن كه به رۆژ ژمێری زایینی تۆمار كراوه له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانیت لهرێگةی رۆژ ژمێری كۆچیش هه‌ژمار بكه‌یت.
چۆن ته‌مه‌نی خۆم به رۆژ ژمێری كۆچی ههژماردهكهم؟ هه‌ژمار كردنی ته‌مه‌ن به رۆژ ژمێری كۆچی،جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ژماركردنی ته‌مه‌ن به رۆژ ژمێری زاینیی ،به‌جۆرێك رۆژ ژمێری كۆچی ته‌مه‌نی مرۆڤ گه‌ورتر هه‌ژمار ده‌كات ،چونكه ساڵی زایینی به11 رۆژ له ساڵی كۆچی زیاتره بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی خۆت به رۆژ ژمێری كۆچیت هه‌ژمار كرد ده‌بێ بۆهه‌ر ساڵێك 11رۆژ زیاد بكه‌یت.
ههرژماركردنی ته‌مه‌ن به رۆژ هه‌ندێك به‌رنامه و سیسته‌م هه‌یه ، له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ به مانگ هه‌ژمار بكات ، به‌رۆژ ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵی به‌رنامه‌و ئه‌نجامی زۆر وورد ده‌بێت.
له‌گرنگترین له سیفه‌ته‌كانی ئه‌م رێگایه ئه‌وه‌یه هه‌ژمار كردنی ته‌مه‌ن كه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان رۆژ ژمێری زاینیی و رۆژ ژمێری كۆچی روونادات به جۆرێك رۆژه‌كان خۆیان ده‌بن به رۆژ ژمێر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ژمار كردنی ته‌مه‌ن زۆر ئاسانتر بێت.
چۆن ته‌مه‌نی خۆت له‌رۆژ ژمێری كۆچی ده‌گۆریت بۆ رۆژ ژمێری زاینیی یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه وڵاتی سعودیة ساڵی كۆچی رۆژ ژمێری بۆ ته‌مه‌ن به‌كار ده‌هێنێت ،كه‌چی وڵاتانی تر رۆژ ژمێری زاینیی به‌كار ده‌هێنن، بۆیه زۆێك له‌مرۆڤه‌كان ته‌مه‌نی خۆیان به رۆژ ژمێری كۆچی نازانن.به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سعودیة بن چونكه زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی تریش رۆژ ژمێری زاینیی بۆ تۆماركردنی رووداوه‌كان به كار ده‌هێنن له‌وانه‌ش رۆژی له دایك بوونی منداڵ. زۆرێك له به‌رنامه له‌زۆر به‌ی ماڵپه‌ره‌كان دا هه‌یه به رێگایه‌كی زۆر ئاسان ده‌توانیت ته‌مه‌نی خۆت له له رۆژ ژمێری زاینیی بگۆڕیت بۆ رۆژ ژمێری كۆچی .
گرنگترین قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن كامه‌ن؟ مرۆڤ له ته‌مه‌نی خۆیدا بۆ كۆمه‌ڵێ قۆناغ دا گوزه‌ر ده‌كات كهپیدهڵێن "قۆناغی ته‌مه‌ن" لێره‌دا ده‌ست نیشانیان ده‌كه‌ین:
* قۆناغی شیردان: ئه‌م ته‌مه‌نه له رۆژی له دایك بوون ده‌ست پێده‌كات تا دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. * قۆناغی منداڵی زوو: له ته‌مه‌نی دووساڵی ده‌ست پێده‌كات تا 4 ساڵی به‌رده‌وام ده‌بێت.
* قۆناغی منداڵ دوا كه‌وتوو: له ته‌مه‌نی 5ساڵی ده‌ست پێده‌كات ،تا 12 ساڵی به‌رده‌وام ده‌بێت.
* قۆناغی هه‌رزه‌كاری : له 13 ساڵی ده‌ست پێده‌كات ، تا 19 ساڵی به‌رده‌وام ده‌بێت. قۆناغی گه‌نجییه‌تی: له 20 ساڵی ده‌ست پێده‌كات ، تا 39 ساڵی به‌رده‌وام ده‌بێت.
قۆناغی پیری: له ته‌مه‌نی 60 ساڵی بهرهوسهروو ده‌ست پێده‌كات.
قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن له قورئانی پیرۆز دا چۆنه؟ قورئانی پیرۆز ته‌مه‌نی مرۆڤی كردۆته سێ قۆناغ به‌ك شیوه‌ی خواره‌وه: قۆناغی یه‌كه‌م : قۆناغی لاوازی له‌م قۆناغه‌دا مه‌به‌ستی شیردان و منداڵی زووه،له‌م ته‌مه‌ندا مرۆرڤ لاوازه ناتوانێت گرنگ به خۆی بدات هیچ شتێك له جیهان نازانێت.
قۆناغی دووه‌م : قۆناغی به‌هێز ئه‌م قۆناغه ، قۆناغی لاوی و هێز ده‌گرێته‌وه . قۆناغی سێییه‌م : قۆناغی لاواز ی ئه‌م ته‌مه‌نه له قۆناغی پیر بوون ده‌ست پێده‌كات ،بێ هێز ده‌بێت توانای له هه‌موو روێكه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئا- كامران ژێده‌ر- نمط الحیاه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.