فازڵ حاجی،گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کە دەربارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین وفرۆشتنی ئۆتۆمبێل پرسیار دەکەن، هەر گرێبەستێک کە لە هەر پێشانگایەک یان کۆمپانیایەکی کڕین وفرۆشتنی ئۆتۆمبێل کرابێت تاکو ڕۆژی 2/1/2022 کاری پێ دەکرێت، بەمەرجێک گرێبەستەکە لە پێشانگای شارەکانی هەرێم کرابێت و لەسەر ئەو هاووڵاتییە کە دەیەوێت ئۆتۆمبێل بخاتە سەرناوی خۆی، لەکاتی هاتنیشی بۆ هاتووچۆ ده‌بێت وێنەی گرێبەستەکەی لەلا بێت و لە بەشی یاسایی لە سەرەتا پەسەندی (تصدیق) بکات، ئینجا دەست بکات بەکارەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: کارکردن بە گرێبەستی کۆن تاکو ڕۆژی 15/3/2022 دەبێت، سەبارەت بەو مامەڵەی کڕین و فرۆشتنانەش کە لە دوای 2/1/2022 کراون، پێویستە گرێبەستی ئەلکترۆنییان هەبێت و لە کاتی هاتنیان بۆ هاتووچۆ لەلایان بێت و سەرەتا لە بەشی یاسایی پەسەندی بکەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-1-2022 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران دەکاتەوە کەوا هێڵی گەرمی هاتووچۆ (188) لە ڕۆژی 2022/1/16 دەگۆڕێت بۆ (440).
هه‌روه‌ها هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان و وەرگرتنی زانیاری هاتووچۆ، دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارەیەوە (440) بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.