لە شاری نەجەف باشووری عێراق کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی سێ کەسی خێزانەکەی، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکی فورات ناوەڕاستی شاری نەجەف، کەسێک بە دەستدرێژی گولـلە باوک، دایک و برا گەورەکەی کوشتووە و خوشکە بچووکەکەیشی بریندار کردووە و ھاتووە "دوای رووداوەکە، تۆمەتبارەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".
باس لەوەش کراوە کە تۆمەتبارەکە لە میانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەدا ناوە و تۆمەتبارەکە رەوانەی لایەنی دادوەریی کراوە.
تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسە بۆچی دایک، باوک و براکەی کوشتووە و خۆشکە بچووکەشی بریندارکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.