موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند، ئیتر گه‌ڕانه‌وه بۆ كوشتنی تائیفی و توندوتیژی نه‌ما و حكوومه‌تی داهاتووی عێراق حكوومه‌تی یاسا ده‌بێت.
سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "ئێمه به‌ره‌و پێكهێنانی (حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی) ده‌ڕۆین، ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومانی باشمان له‌سه‌ریان هه‌یه".
ڕاشیگه‌یاند "له هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكه‌ین هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانه‌كانمان یان هه‌ڕه‌شه له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات.. بێگومان حكوومه‌تی داهاتوو حكوومه‌تی یاسا ده‌بێت و جێگه‌ی سه‌رپێچیكاران تێیدا نابێته‌وه جا له هه‌ر پلهوپایهكدا بن".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "بێگومان گه‌ڕانه‌وه بۆ كوشتنی تائیفی و توندوتیژی نه‌ما، به‌دڵنیاییه‌وه یاسا ده‌بێته دادوه‌ر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.