Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 05:31

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان دەکات

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی دایكییه‌وه‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکوومەت له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لای خۆشییه‌وه‌ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.