ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له پارێزگای زیقاڕ دیواری ده‌ره‌وه‌ی ماڵێك ڕووخا و به‌هۆیه‌وه سێ منداڵ بوونه قوربانی.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه: له شاره‌دێی فه‌زڵییه له پارێزگای زیقاڕ دیواری ده‌ره‌وه‌ی ماڵێك ده‌ڕووخێ و به‌سه‌ر سێ منداڵدا ده‌كه‌وێ، به‌هۆیه‌وه دوو منداڵیان ڕاسته‌وخۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان بریندار ده‌بێت.
ڕاشیانگه‌یاند: ئه‌و دوو منداڵه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان 7 ساڵ و 4 ساڵه، منداڵه برینداره‌كه‌ش له ته‌كیان بووه، به‌ڵام له مردن ڕزگاری بووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه تا ئێستا هۆكاری له‌ناكاوی دیواره‌كه نه‌زانراوه، ئه‌و منداڵه‌ی برینداریشه ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.