Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 23:32

پارتی سه‌رۆکی فراکسیۆن و وته‌بێژ له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ خۆی دیاری دەکات

کوردستان TV
100%


 ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بەفەرمی دەستمان بە کارەکانی خۆمان کردووە و بەجددی داکۆکی لە ھەموو مافەکانی گەلی کورد دەکەین و ھەفتەی داھاتووش سەرۆک و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیاری دەکرێن.
دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان،  رایده‌گه‌ێنێت: دوای ئەوەی سوێندی یاساییمان خوارد، ئێستا لە بەغداین و لە کارکردن بەردەوام دەبین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی کورد و ئێمە بەرژەوەندیمان لە بەغدایە و ئاگاداری تەوافقاتەکان دەبین و بارودۆخی دیکە گەنگەشە دەکەین و چاومان دەکەینە دە چاو بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و لەوێ دەبین و کارمان لەوێیە و ئاگاداری بچووک و گەورە دەبین و ڕێگە نادەین ھیچ تێپەڕی بەبێ تەوافق، لەبەر ئەوەی ئێمە ئەو دەنگەمان ھێناوە، پێویستە کاری خۆمان بە کەرامەتەوە بکەین.
دکتۆر سەباح سوبحی ده‌شڵێت: گفتوگۆ دەکەین بۆ دیاریکردنی سەرۆک و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەفتەی داھاتوو یەکلایی دەکەینەوە، چونکە سەرۆکی فراکسیۆن و وتەبێژی دەبێت، بۆیە ھێشتا ماوە و ھەفتەی داھاتوو بەفەرمی یەکلایی دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.