Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 03:59

د.دلاوەر ئاژگەیی: به‌هاتنی کۆمپانیا ئه‌وروپییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ ئابووریی ھەرێم دەبووژێتەوه‌

کوردستان TV
100%


نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ لابردنی ناوی عێراق لە لیستی ڕەشدا، ھی ئەو وڵاتانەی مەترسیی سپیکردنەوەی پارەیان لەسەر بوو، زۆر گرنگ بوو بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان و لەمەودوا کۆمپانیا گەورەکانی ئەورووپا دەتوانن بێن لە ھەرێم وەبەرھێنان بکەن و ئابووریی ھەرێمی کوردستانیش دەبووژێتەوە.
دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رایده‌گه‌ێنێت، بڕیاری یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە لابردنی ناوی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی مەترسیی سپیکردنەوەی پارەیان لەسەرە، بڕیارێکی گرنگە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستانیش و ھەرێم و عێراقیش پێشوازی لەو بڕیارە دەکەن، چونکە ھەر بڕیارێک دژی عێراق بدرێت، ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و یەکێک لە کێشەکانیش ئەوە بوو کە سیستمی بانکی لە عێراق نەبوو کە پەیوەندیی عێراق بە بانکە جیھانییەکان ببەستێتەوە بۆ وەبەرھێنان و کۆمپانیاکان، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و لە ڕووی ئابوورییەوە ھاوکار دەبێت بۆ عێراق و ھەرێم، کە کۆمپانیاکانی گەورە بێن لە ھەرێم وەبەرھێنان بکەن.
ده‌شڵێت، بەرنامەی چاکسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر دەرکردنی ئەو بڕیارە لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا، چونکە یەکێتیی ئەورووپا کۆمەڵێک مەرجی ھەبوون و قورسیش بوون، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک چاکسازی توانی وابکات کە یەکێتیی ئەورووپا لە بەرژەوەندیی عێراق و ھەرێمیش ئەو بڕیارە دەربکات و لەمەودوا ھەنگاوی باش دەنرێت بۆ بانگھێشتکردنی کۆمپانیا ئەوروپییەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورە لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئابووریی ھەرێم دەبووژێتەوە.
 نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا باس له‌وه‌شده‌كات، ئاڵوگۆڕی دراوی لە رێگەی بانکەوە دەکرێت لە نێوان وڵاتاندا و بانکی ئەو وڵاتە پێویستە جۆرێک رێککەوتنی لەگەڵ بانکە ئەورووپییەکان ھەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو بانکە لە لیستی رەشدا بێت، جێی متمانە نابێت و رێگرییان لێ دەکرێت، بۆیە ئەگەر کۆمپانیا بیەوێت وەبەرھێنان بکات لە ھەرێم، پێویستی بە ئاڵوگۆڕی دراو ھەیە لە نێوان بانکەکاندا، ئەمەش نەدەکرا بە ھۆی ئەو گەمارۆیەی سەر عێراق و چەند حاڵەتێک ھەبوو کە کۆمپانیاکان نەیاندەتوانی پارە ببەن بۆ دەرەوە یاخود بە پێچەوانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.