Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 21:46

98 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ 85 بەرپرسی باڵا بەتۆمەتی گەندەڵی دەرکراوە

کوردستان TV
100%

 

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، 98 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ٨٥ بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان سەربە دەستەی دەستپاکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لایەنی دادوەریی لە میانی مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، 21 فەرمانی دەستگیرکردن و 77 فەرمانی بانگھێشتکردن بۆ 85 بەرپرسی باڵای ئێستا و پێشوو دەرکردووە، ئەوەیش پشت بەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوبەرایەتیی و نووسینگەکانی دەستەی دەستپاکی لە بەغدا و پارێزگاکان کە لەبارەی چەند دۆسیەکی گەندەڵییەوە ئەنجامیان داوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئەو فەرمانانە بۆ وەزیرێکی ئێستا، وەزیرێکی پێشوو، سێ وەزیری پێشووتر، بریکارێکی پێشووتر و نۆ ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران دەرکراون.

باس لەوەش کراوە کە ئەو فەرمانانە، ھەروەھا دوو پارێزگاری ئێستا، ھەشت پارێزگاری پێشوو و پێنج پارێزگاری پێشووتر، ھەروەھا 21 بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، 15 بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، حەوت بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر و 12 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ناوی ئەو کەسانەی کە فەرمانی دەستگیردن و بانگھێشتکردنیان بۆ دەرکراوە لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە ئاشکرا نەکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.