Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 01:33

پێدانی ڤیزای گەشتیاری ئێرانی به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێم دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی رایگه‌یاند: لەئەمڕۆوە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە دەیانەوێت سەردانی ئێران بكەن دەستیپێكردووەتەوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 12 ی 1 ی 2022، بەپێى راگەیەنراوێکى کونسوڵگەرى ئێران لە پارێزگاى سلێمانى، لێدانی ڤیزای گەشتیاری ئێران بە رەچاوکردنی رێنمایی و پرۆتۆکۆڵە تەندروستییەکانی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیاران، لەئه‌مڕۆ چوارشەممەوە دەستیپێکردۆتەوە.

ئاشکراشیکردووە، پێدانی هەموجۆرەكانی ڤیزا بە تەواوی بێبەرامبەرە و كۆمپانیا گەشتیارییەكان جگە لە تێچووی تۆماركردنی زانیاریەكانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیكترۆنی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بە پێنج هەزار دیناره‌، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەكی دیكەیان نییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.