مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی شه‌ڕیان كردبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه:
پاش ئه‌وه‌ی سێ تۆمه‌تبار له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی شه‌ریان كردبو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و توانیان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، یەکێک لەتۆمەتبارەکان بەفیشەک تۆمەتبارێکی بریندار کردبوو، دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش بەچەقۆ تۆمەتباری یەکەمیان بریندار کردبوو.
راشیدهگهیهنن: له‌ئێستادا دووان لەتۆمەتبارەکان لهنهخۆشخانە له‌ژێر چاودێری پزیشكیدانو باری ته‌ندروستیان جێگیره، تۆمەتبارەکەی دیکەش لەبنکەی پۆلیسی سەرا ڕاگیراوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه كهبەیەکێک لەتۆمهتبارهكان بووه.
له كۆتاییدا پۆلیسی رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ل، م، م)، (س، س، ع)، (ش، س ،ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
پۆلیسی سلێمانی: ته‌قه‌که‌رانی ناو بازاڕی شار ده‌ستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.