Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 01:33

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکە دەدات

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری ناردنی 200 ملیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە هەرێمی کوردستان.

جوتیار عادل ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیاری ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا دوێنێ سێشەممە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند کراوە و ئومێدەوارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم بڕە پاره‌كه‌ بگاتە هەرێمی کوردستان.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردرا پەیوەندیی و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی لە بواری بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بودجە و چاودێریی داراییدا برەو پێ بدەن.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی ڕێژەی %15 بۆ هاوبەشانی خزمەتگوزاریی ئاو و کارەبا لە هەرێمی کوردستان، بە مەرجێک تەواوی قەرزی کەڵەکەبووی پێشوو بدەن و ئەم بڕیارەش تا کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ کاری پێ دەکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.