وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، عێراق چووه‌ته نێو شه‌پۆڵی چواره‌می ڤایرۆسی كۆڕۆنا و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوه ده‌بێته‌وه.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ئاژانسی دهنگوباسی عێراقی ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووانی په‌تای كۆڕۆنا ڕۆژانه ڕوو له زیادبوونه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئێستا چووینه‌ته نێو شه‌پۆڵی چواره‌می ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
ڕاشیگه‌یاند: په‌یامی ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییان له دوو به‌ش پێكهاتووه، یه‌كه‌میان پێویسته هاووڵاتییان د‌رك به مه‌ترسیداری شه‌پۆڵی چواره‌می ڤایرۆسی كۆڕۆنا بكه‌ن كه گۆڕاوه نوێیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌نێو هاووڵاتییان بڵاو ده‌بێته‌وه، دووه‌میشیان بێگومان له ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژه‌ی تووشبووان یه‌كجار زۆر ده‌بێت و بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م هاووڵاتییان پابه‌ندبن به وه‌رگرتنی ڤاكسین و به‌ستنی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆڕۆنا تا ئێستاش مه‌ترسیداره و پێویسته به‌هه‌موو شێویه‌ك خۆمانی لێ بپارێزین.
ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گوتیشی: ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن مه‌ترسیداری له ڤایرۆسی پێشووی ده‌ڵتا كه‌متر بێت، ئه‌وا بێگومان ڤایرۆسه نوێیه‌كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ده هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پێشووتر خێراتره، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ژماره‌ی تووشبووان زۆر زیاتر ده‌بێت و به‌مه‌ش ده‌بێته بارگرانی بۆ فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی و ڕه‌نگه نه‌توانرێ وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكرێ، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتییان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.