کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆدا بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا پێشبینی خۆی لەبارەی بارینی بەفر و باران بۆ سبەی پێنجشەممە ڕاگەیاند و هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە "پێشبینى دەکرێ لەدوای نیوە شەو و سبەى بەیانى ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەسپێکردنى بارانبارین لەناوچەکانى باکوور و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان لەکاتەکانى بەیانى زوودا پاشان بارانبارینەکە زیاد دەکات بۆ بارانى مام ناوەند و لەکاتەکانى پێش نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و هەورە تریشقەشى لە گەڵ دەبێت، لەکاتەکانى دوای نیوڕۆ و شەودا کاریگەرییەکەى زیاتر لەسەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و ڕاپەڕین گەرمیان دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور دەبارێت".
ئەوەشی خستەڕوو " ئێستا بارانبارین لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دهۆک و سنتەرى شارى دهۆک هەیە و ئەگەر هەیە سبەى بەیانى هەندێک کات ئاستى بارانبارین بگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە بۆ ماوەیەکى کورت لە هەندێ ناوچە وەکو (ئاکرێ و بەردە ڕەش و کۆیە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر)، هەروەها سبەى لە کاتى بارانبارین مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ (3-4)کلم".
کەشناسی لە بڵاوکراوەکەدا ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووى بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بەم شێوەیە:-
پیرمام 0.7 ملم
دهۆک 6.9 ملم
زاخۆ 1.4 ملم
ئاکرێ 2.8 ملم
بارزان 4.8 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
سۆران 1.0 ملم
سمێلان 0.6 ملم
مێرگەسور 2.0 ملم
سیدەکان 1.2 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.