سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به فه‌رمی پارێزگارێكی نوێی بۆ نه‌جه‌ف دیاری كرد دوای دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاره‌كه‌ی پێشووی به‌ر له دوو هه‌فته.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی ماجید وائیلی ڕاسپارد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی پارێزگاری نه‌جه‌ف له شوێنی لوئه‌ی یاسری.
پارێزگاره نوێیه‌كه‌ی نه‌جه‌ف ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له ڕه‌وتی سه‌در.
لای خۆشییه‌وه حه‌سه‌ن عه‌زاری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هاتنی پارێزگاره نوێیه‌كه‌ی نه‌جه‌ف قۆناغێكی نوێی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ده‌ست پێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.