دوای بارینی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی پارێزگاری هه‌ولێری گرته‌وه، به‌هۆیه‌وه له‌به‌شێك له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كاندا لافاو دروست بوو، پارێزگای هه‌ولێر هۆشداری ده‌دات.
له راگه‌یاندراوێكدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه:هاوڵاتیان ، تکایه له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتوچۆتان سنورداربکه‌ن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: به‌شێک له شه‌قامه گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه و به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێ.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، تکایه هه‌وڵاتیان بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی كانوونی دووه‌می 2022 ناو شاری هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیاریاندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە 15ی كانوونی دووه‌می 2022.
راشیده‌گه‌یه‌نن، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان ته‌نها لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی سۆران ئەنجام دەدرێت و له په‌روه‌رده‌كانی تر ناكرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوێكیشدا، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بڵاویكرده‌وه، كه به‌هۆی دروست بوونی لافا و له‌شه‌قام و شوێنه‌كانی هه‌ولێردا، ده‌وامی زانكۆ ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.