یانه‌ی هه‌ولێر بۆ به‌هێزكردنی ڕیزه‌كانی له ڕكابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و جامی عێراق، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماتیۆس جۆلیانی یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی واژووكرد.
ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ری سوری نزار مه‌حروس كه به‌م دواییه‌و بۆ دووه‌م جار سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی له شوێنی تارق جه‌رایای تونسی وه‌رگرت.
هاوكات یاریزان شافیۆ مامۆنی ڕیزی درێس زه‌رده‌كانی جێهێشت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كاره‌با كرد، یانه‌ی هه‌ولێر له چوار گه‌ڕی پێشووی خولی نایابی عێراق چوار سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی قاسم و سامه‌راو نه‌فتی میسان و نه‌ورۆز به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی بیست خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت، له گه‌ڕی نۆزده‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق، شه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی كه‌رخ .
یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماتیۆس جۆلیانی یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی واژووکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.