یانه‌ی ئینته‌رمیلان نازناوی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێنا، یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا له یاریگای سانسیرۆ له شاری میلانۆ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلان پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا‌و یوڤێنتوسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی جامی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی بیست وپێنجدا، ناوه‌ڕاستكاری ئه‌مه‌ریكی، وێستۆن ماكێنی گۆڵێكی بۆ یوڤێنتوس تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئینته‌رمیلان هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی به‌رامبه‌ری ئینته‌ری له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به ته‌واوبوونی كاتی یاسایی یاریه‌كه به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نابرایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو، له دواساته‌كانی گێمی زیادكراوی دووه‌مدا، ئه‌لێكسیس سانچێزی چیلی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی ئینته‌ری تۆماركرد‌و نازناوی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای كرده دیاری بۆ هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئینته‌رمیلان بۆ شه‌شه‌م جار له مێژووی خۆی نازناوی جامی سوپه‌ری وڵاته‌كه‌ی برده‌وه .
یانه‌ی ئینته‌رمیلان نازناوی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.