Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 22:03

پەروەردەی هەولێر لەبارەی تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەبارەی تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13 ى 1 ى 2022،  چەند بڕیارێکی راگه‌یاند.

دەقی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر:
سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، لەبەر ئەوەی پێشبینی لافاو نەدەکرا  چری باران لە کاتژمێر ٧:١٥ تا ٧:٤٥ خولەک زۆر زیاری کرد ، بۆیە بە ناچاری بەر لە دەستپێکی تاقیکردنەوەکان تاقیکردنەوەی ئەمڕۆمان دواخست و کرا بە پشوو لە قوتابخانەکان بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان، بەڵام هەندێک قوتابخانە درەنگ ئەو ئاگادارکردنەوەیان پێ گەیشتووە بۆیە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خووارەوە بکەن:

1- لەهەر قوتابخانەیەک تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ ئەنجامدرابێت ئەوا ئاساییە و هەژمار بکرێت و ئەگەر هەر قوتابیەک لەم قوتابخانانە نەیتوانیووە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات ئەو بەپێی ڕێنمایی ئەزموونەکان لە حەفتەی یەکەمی وەرزی دووەم تاقیکردنەوەی  پێی بکەنەوە.
2-ئەو قوتابخانانەی ئەمرۆ تاقیکردنەوەکانیان دواخستووە  ئەوا تاقیکردنەوەی ئەمرۆ دەبێتە شەممە و خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕۆژێک دەچێتە دواوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
3- چەند قوتابخانەیەک لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ئاو چۆتە ناو قوتابخانەکانەوە و رحلە و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان تەڕ بوون  و زیانیان هەبووە ، داواکارین بە زوترین کات لە رێگای پەروەردەکانەوە ناوی قوتابخانەکان و جۆری زیانەکەمان بۆ بنێرن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.