Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 22:04

باندێکى فیڵکردن ده‌ستگیرکران که‌ پاره‌یان له‌هاووڵاتیان کۆکردبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى دوكان - بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان باندێكى فیڵكردنیان ده‌ستگیركرد كه‌ پاره‌یان له‌هاوڵاتیان كۆكردبوه‌وه‌ .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بوونى ڕوداوێكى سوتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاى دوكان - ڕانیه‌ ، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى ڕوداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى میتسیوبوشى ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه‌و شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه‌ خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ده‌ناسێنێت و سێ كه‌سى تریش له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌ به‌ناوه‌كانى (ل ، ر ، م  - أ ، ع ، م - ح ، م ، م ) بڕى 5 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عیراقى و 320 دۆلار و 50 یۆرۆیان له‌ڕێبوارانى ئه‌و شه‌قامه‌ بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌ .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: بەھۆی گومانیان لەڕووداوەکە، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ستیپێكردوو زانرا كه‌ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ناوى (م ، خ  ، أ له‌دایكبووى 1992)دانیشتوى قه‌زاى ئاكرێیه‌و پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌ نییه‌و به‌ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردۆته‌وه‌ شه‌ریكى تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌نرخێكى هه‌رزان كریویانه‌و خۆیان سوتاندویانه‌ .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌به‌حركه‌و سه‌نگه‌سه‌رو چه‌ند پارێزگایه‌كى ترو له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.